لە ماڵەكانتان مەیەنە دەرەوە
بەربەستی چەمی سەیدخەلیل ھەرەسی ھێنا و لافاو بەرەو كەلار بەڕێوەیە
964+
میلاد جەلال
قایمقامیەتی قەزای كەلار هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات لە ماڵ نەیەنە دەرەوە، چونكە مەترسی لافاو لەسەر كەلار هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.12.2025 بەربەستی چەمی سەیدخەلیل هەرەسی هێناوە، كە رێڕەوی لافاوە، قایمقامی كەلار عارف عادل لە رێگەی 964ـەوە تكا لە هاوڵاتیان دەكات لە ماڵ نەیەنە دەرەوە و خۆیان بپارێزن.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو شوێنانەی لە نزمی و چەم و دۆڵەكانن زیاتر مەترسی رووبەڕووبوونەوەی لافاویان هەیە و پێویستە چۆڵی بكەن و لەوێ دووربكەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا