سەنتەری شاری سلێمانی. وێنە: 964
لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران"
دوای هەڵەبجە پەروەردە و زانکۆی سلێمانیش سبەینێیان کردە پشوو
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی پەروەردەی هەڵەبجە سبەینێی کردە پشوو، پەروەردە و زانکۆ سلێمانیش پشوویان راگەیاند.
نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و لەسەر داوا و داخوازی کەسوکاری خوێندکاران، دوای ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بڕیارماندا سبەی چوارشەممە 10.12.2025 لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوام رابگیرێت”.
دوای ئەویش سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، بڕیاریانداوە سبەی بکەنە پشوو.
پێشتریش پەروەردە و زانکۆی هەڵەبجەش پشووی سبەینێیان راگەیاندبوو.