سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی هەیە

“هه‌موو هه‌وڵێک بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاوڵاتيان بدەن”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، پەیامێكی لە بارەی گیانلەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ و هاتنی لافاو و زیانەكانی بڵاوكردەوە، راشیگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیان بدەن.

دەقی پەیامەكەی نێچيرڤان بارزانى بەم جۆرەیە:

به‌ داخێكى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى گيانله‌ده‌ستدانى دوو هاووڵاتى و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌مان له‌ سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆى لافاوه‌وه‌ پێگه‌يشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت، هه‌روه‌ها هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خوازم.

لەم دۆخە نەخوازراوەدا، پشتيوانيى ته‌واومان بۆ خه‌ڵكى خۆشه‌ويستى چه‌مچه‌ماڵ و زيانلێكه‌وتووانى لافاوه‌كه‌ دووپات ده‌كه‌ينه‌وه‌. لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاسپێردراون كه‌ به‌ هاناى لێقه‌وماوانه‌وه‌ بچن و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ پاراستنى گيان و ماڵى هاوڵاتيان و پێشكه‌شكردنى هاوكاريى پێويست بده‌ن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2025/12/9

سەرۆكی حكومەتی هەرێم هاتە سەر خەت

سەرۆكی حكومەتی هەرێم هاتە سەر خەت