"چەند ئۆتۆمبێلێک ژێرئاو کەوتوون"
لە گوندی خێوەتەی سلێمانی ئاو چووەتە ناو ماڵانەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە گوندی خێوەتەی سەربە پارێزگای سلێمانی ئاو چووەتە ناو ماڵانەوە و چەند ئۆتۆمبێلێکیش ژێرئاو کەوتوون.
رەهێڵ ئەحمەد دانیشتووی گوندی خێوەتە قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “دوای کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9.12.2025 زێرابەکەمان گیرا و دواتر ئاو بە کوچە و کۆڵانەکاندا بڵاوبووەوە، زۆربەی ماڵەکان ئاویان تێچوو و چەند سەیارەیەکیش ئاو بردنی، بە شۆفڵ دەرمانهێنانەوە”.
“بۆری زێرابەکەمان بچووکە و هەموو ساڵێک لەکاتی بارانباریندا ئێمە تووشی ئەم بەزمە دەبین”، رەهێڵ ئەحمەد وای وت.
داوایشی لە لایەنی پەیوەندیدار کرد، هەرچی زووە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن و بە هانایانەوە بچن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری