دیمەنێک لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە _ وێنە: 964
"با گیانی هەمووان پارێزراو بێت"
سبەی لە پەروەردەكانی هەڵەبجە و شارباژێر پشووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەكانی هەڵەبجە و قەزای شارەزور رایگەیاند سبەی چوارشەممە دەیكەن بە پشوو، بۆ ئەوەی گیانی مامۆستا و قوتابی و فەرمانبەرانیان پارێزراو بێت.
پەروەردەی گشتیی هەڵەبجە ئەم ئێوارەیە رایگەیاند، بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بوومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان، پاش راوێژ لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان، سبەینی چوارشەممە 10.12.2025 لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجە و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن (باخچە و قوتابخانە و خوێندنگەکانی حکومی و ناحکومی) سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتییان پشووی فەرمییە.
هەروەها پەروەردەی شارەزووریش لە ئاگادارینامەیەكدا ئەم ئێوارەیە بڵاویكردەوە، “له پێناوی سهلامهتی گیانی مامۆستا و فهرمانبهر و خوێندکاره ئازیزهکانمان، به راوێژ لهگهڵ قائیمقامی شارباژێڕ بڕیارمان دا سبهینی چوارشهممه پشووی فەرمی بێت له ناو دیوان و سهرجهم ناوهندهکانی خوێندندا”.
شەپۆلێكی گەورەی باران رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و ئەمڕۆ سنووری گەرمیان و سلێمانی بە قورسی گرتەوە، لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوە و حەوت كەسیش بریندار بوون، بە دەیان ماڵیش ئاویان چووە ناو و زیان و زەرەری زۆری بەدواوە هات.
هاوكات سبەی لە شارەزووریش پشووی فەرمییە هەر بەهۆكاری باران و لافاوەوە.