بەهۆی لافاوەکە

چەمچەماڵ سبەینێی کرد بە پشوو

964+

ئەحمەد مستەفا

بەهۆی ئەو لافاوەی ئەمرۆ رووی لە قەزاکە کرد، قایمقامیەتی چەمچەماڵ دەڵێ، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، سبەی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمیە.

پشووەکە، دام و دەزگا ئێشکگرەکان ناگرێتەوە، وەک تەندروستی و خزمەتگوزارای و دەوامیان دەبێت.

پێشتر، قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا وتی، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری رابردووی قەزای چەمچەماڵەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ بەناوی ئیدارەتی قەزای چەمچەماڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت، دەشڵێت،

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی باش رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بەر هاوڵاتیان گەیشت.

ئاگاداری
سبەی چوارشەممە ١٠/ ١٢/ ٢٠٢٥ لەسەرجەم دام و دەزگاکان پشووی فەرمیە
بەهۆی ئەو لافاو و کارەساتە سروشتیەی ئەمرۆ ڕووی لە قەزاکەمان کرد، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، سبەی لەسەرجەم دام و دەزگا حکومیەکان و قوتابخانە و خوێندنگەکان و زانکۆ و پەیمانگاکان پشووی فەرمیە، جگە لەو دام و دەزگایانەی ئێشکگری بەردەوامیان هەیە.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
٩/ ١٢ /٢٠٢٥