زەرور نەبوو خۆتانى لێ مەدەن

دواى ماوەیەک لە داخستنى؛ بازگەى تاسلوجە کرایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

دواى ئەوەى بۆ ماوەى زیاتر لە کاتژمێرێک بازگەى تاسلوجە بەڕووى شۆفێراندا داخرا، کەمێک لەمەوبەر بازگەکە بەڕووى ئۆتۆمبێلەکاندا کرایەوە.

عەقید کاروان محەمەد، بەڕێوەبەرى کارگێڕى هاتوچۆى سلێمانى، بە 964ـى وت،”لە کاتژمێر 3:30 خولەکەوە بازگەى سلێمانیمان بەڕووى هاتوچۆى شۆفێراندا کردووەتەوە و ئیستا هاتوچۆ لە نێوان تەکیە بۆ سلێمانى، ئاسایى بووەتەوە”.

داواش دەکات، ئەگەر بۆ کارى زۆر پێویست نەبێت، خۆتان لە رێگاکە مەدەن.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، بە فەرمانى پارێزگارى سلێمانى، بۆ رێگریکردن لە دروستبوونى رووداوى نەخوازراو، هاتوچۆى ئۆتۆمبێلەکان لە بازگەى تاسلوجە، داخرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێگاى (چەمچەماڵ - سلێمانى) داخرا

رێگاى (چەمچەماڵ - سلێمانى) داخرا