"ئۆتۆمبێلەکانتان لە نزیک پردی سەیداوە رامەگرن"
بەرگری شارستانی هەولێر بە تیمی گەڕۆک چاودێری دۆخی ناو شار دەکات
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر لەناو شاردا بڵاوبوونەتەوە چاودێری ئەو شوێنانە دەکەن کە مەترسی کۆبوونەوەی ئاویان لێبکرێت وتەبێژی بەرگری شارستانیش دەڵێت تیمی گەڕۆکیشمان بڵاوکردوونەتەوە.
مقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964 ن راگەیان[ تاکە شوێنی مەترسیدار لە هەولێر تەنیا پردی سەیداوایە و داواشمان لە هاوڵاتیان کردووە لە نزیکی پردەکە بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلەکانیان رانەگرن.
وتیشی “بەپێكەوە بەستانی شەش تیم تیمێكی گەرۆكمان پێكهێناوە دەچینە هەموو ئەو شوێنانەی مەترسی دروست بوونی لافاویان هەیە، بەڵام ئەمساڵ هیچ حاڵەتێكی مەترسیدار نەبووە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن