پارێزگاری هەولێر:

هیچ هۆكارێک نییە سبەی ببێتە پشوو

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

‎پارێزگاری هەولێر کۆتایی بە دەنگۆی پشووی سبەینێ هێنا لە شارەكەی و رایگەیاند، دەوام لە سەرجەم دامودەزگاکان ئاسایی دەبێت.

‎ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، كە لە پەیجی خۆی بڵاویكردووەتەوە، سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوا و ئەگەری راگەیاندنی پشوو لە پارێزگای هەولێر، نووسیویەتی: “دوای هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخەکە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی سبەینێ ببێتە پشوو.”

‎پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە دۆخی کەشوهەوا ئاساییە و گرفت بۆ هاتووچۆ دروست ناکات، بۆیە سبەینێ پرۆسەی خوێندن و دەوامی فەرمانگەکان بەردەوام دەبێت و پشوو نابێت.

ئەمشەو ئیدارەی گەرمیان و قەزاكانی خورماتوو و ئامرلی سبەینێیان كردە پشوو، چونكە پێشبینیی بارانی بەخوڕ و لافاو لە ناوچەكانیان دەكرێت و شارەزای كەشناسی محەمەد كەمال ئەمشەو بۆ 964 ئەوەی خستەڕوو، چاوەڕوان دەكرێت سبەی بارانی بەخوڕ و هەوری سوپەرسێل هەبێت، بە تایبەتی لە ناوچەی گەرمیان

سبەی سێشەممە کرایە پشووی فەرمی

سبەی سێشەممە کرایە پشووی فەرمی