دیمەنێکی قەزای دوزخورماتوو _ وێنە: 964
"لە خورماتوو و ئامرلی"
سبەی سێشەممە کرایە پشووی فەرمی
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
ئیدارەی قەزای خورماتوو بەهۆی ناجێگیریی کەشوهەوا بڕیاری دا سبەی سێشەممە 9.12.2025 لە هەردوو قەزای خورماتوو و ئامرلی بکرێتە پشووی فەرمی.
زولفەقار حەیدەر، قایممقامی خورماتوو بە 964ـی وت،” بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، سبەی سێشەممە پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بە ناوەندەکانی خوێندنیشەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان، کە لەئەرکدا دەبن.
وتیشی، هەر ئەمشەو پارێزگاری سەڵاحەدین لە کۆی 10 قەزای پارێزگاکە، تەنیا پشووی فەرمی بۆ هەریەک لە قەزاکانی بەلەد و دوجێل و سامەڕا راگەیاند، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە بە گوێرەی پێشبینییەکان بێت، زۆرترین رێژەی بارانبارین جگە لە قەزای خورماتوو و ئامرلی مەترسی لافاو لەسەر ئەو سێ قەزایەش دەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە ئیدارەی گەرمیانیش ئەمشەو بڕیاری دا سبەی پشووی فەرمی بێت، هەرچەندە دوای ئەوە راگەیاندراوەی ئیدارەكە، زانكۆی گەرمیان دەڵێت، سبەی دەوامی زانكۆكە هەیە و پشوو نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا