ئەم هاوڵاتیانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە

قایمقامی دەربەندیخان چەند بڕیارێکی بۆ حاڵەتی لەناکاو دەرکرد

964+

فەرهاد حەسەن

قایمقامی قەزای دەربەندیخان چەند بڕیارێکی بۆ حاڵەتی لەناکاو دەرکرد بە تایبەتیش کە ئێستا وەرزی باران بارینە هۆشداریشی دایە هاوڵاتیان کە زێدەڕۆییان کردووە رووبەڕووی رێکاری یاسایی بکرێنەوە.

سلێمان محەمەد سەعید قایمقامی قەزای دەربەندیخان لەگەڵ بەڕێوەبەری دامودەزگا ئەمنیەکان و بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە حکومیە پەیوەندیدارەکان کۆبووەوە و  لیژنە هاوبەشەکانی راسپارد لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ هەر ئەگەرێک و حاڵەتێکی لەناکاوبەتایبەتیش دوای پێشبینی سەرچاوە کەشناسیەکان و ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێم و ناوچەکە کردووە.

قایمقامی قەزای دەربەندیخان داوای لە ئامادەبووان کرد گرفت و داواکارییەکانیان بخەنەڕوو بۆ ئەوەی تەواوی ئامادەکاری بکرێت بەهەر ئەگەرێک کەبەهۆی کاریگەری کەشوهەوا دێتە ئاراوە.

دوای خستنەڕووی سەرنج و داواکارییەکان بڕیاردرا ژوورێک بۆ حاڵەتە کتوپڕەکان دروست بکرێت و چەند بڕیارێکیان دەرکرد، لەوانەش؛

–        دەستبەکاربوونی ئەو لیژنە لە دیوانی قایمقامیەت لەکاتی هەر ئەگەرو رووداوێک.

–        تیمە فریاگوزارییەکان راسپێران لە ئەرکی زیاتردابن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.

–        ئاگاداری ئەو ماڵ و شوێنانە بکرێت کە کەرەستەی بیناسازی و چەو و لم لەبەردەم بیناو ماڵەکانیانە بەزووترین کاتدا لاببرێت بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەبنەوە و لەلایەن لیژنەکانی زیادەڕۆ کەرەستەکانیان بار دەکرێت و ئەرک و تێچووی لابردن و گواستەوەی دەکەوێتە سەر بەرامبەر.

لیژنە هاوبەشەکە داوا لە هاوڵاتیان لەکاتی هەر پێویستی یەک پەیوەندییان پێوە بکەن لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە؛

قایمقام 07725107580

شارەوانی 07701953653

ئاسایش 07700411071

پۆلیس 07719707599

کارەبا 07711579617

بەرگری شارستانی 07703618710

کۆمپانیای ئۆرانۆس 07731718154

قایمقامی دەربەندیخان لەسەر دروستکردنی ئاوەڕۆ لەلایەن ...

قایمقامی دەربەندیخان لەسەر دروستکردنی ئاوەڕۆ لەلایەن دانیشتوانی گەڕەکێکەوە هاتە دەنگ

قایمقامی دەربەندیخان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی ئاڕاست...

قایمقامی دەربەندیخان چەند بڕیار و راسپاردەیەکی ئاڕاستەی شارەوانی قەزاکە کرد

قایمقامی دەربەندیخان: پێوەری زیرەک نابەستین

قایمقامی دەربەندیخان: پێوەری زیرەک نابەستین