باوک و دایک و دوو منداڵ بوون

بەرگری شارستانی ئاکرێ خێزانێکی لە ئاوی رووباری خازر لە خنکان رزگار کرد

964+

فەرهاد حەسەن

بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووباری خازر ئۆتۆمبێلێک بە ئاو دادەچێت بەڵام تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاکرێ زوو دەگەنە شوێنەکە ئۆیۆمبێلەکە دەردەهێنن و ئەو خێزانەی لەناو ئۆتۆمبێلرکە بوون رزگار دەکرێن.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـى راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە چەمی باکرمانی رووبارەکە بەئاودا چووبوو بەڵام تیمەکانمان زوو گەیشتنە شوێنەکە و توانیان ئەو خێزانە و ئۆتۆمبێلەکەشیان رزگار بکەن.

وتیشی “خێزانەكە لە باوک و دایک و دوو منداڵ پێکهاتبوون دەیانویست بچنە ئاشێکی دروستکردنی تەحین لەو شوێنە”.

ئاماژەی بەوەشکرد شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە لە قەزای هەریرەوە هاتبوون چەند جارێکی دیکە سەردانی ئەو شوێنەی کردووە کە رێگاکە بەناو رووبارەکەدا دەڕوات بەڵام تێبینی ئەوەی نەکردبوو کە بەهۆی باران بارینەوە ئاستی ئاوی رووبارەکە بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەو دیمەنانەی کە بەرگری شارستانی ئاکرێ بۆ 964ـى ناردووە دەردەکەوێت کە تیمەکان هاوڵاتیانی ئەو شوێنە لەرێگەی تەلەفریکێکی دەستکردەوە خێزانەکە بەسەر روبارەکە دەپەڕێننەوە.

964 بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دێنێتە سەرخەت

964 بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دێنێتە سەرخەت

کارگاییەکی پلاستیک و دار لە ئاکرێ سووتا 

کارگاییەکی پلاستیک و دار لە ئاکرێ سووتا 

لە ئاکرێ شاخێک زیاتر لە 10 رۆژە ئاگری گرتووە و ناکوژێتەو...

لە ئاکرێ شاخێک زیاتر لە 10 رۆژە ئاگری گرتووە و ناکوژێتەوە