پەلە بکەن

هەژماری UPN نەکەیت گەنمەکەت لێ وەرناگیرێت؛ هۆشداری دەدرێتە جوتیارانی دهۆک

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک پەیامێکی بەپەلەی بۆ جوتیارانی سنووری پارێزگاکە هەیە و ئاگاداریان دەکاتەوە کە بەزوترین کات هەژماری بانکی (UPN) دروست بکەن، ئەگەرنا ناویان بۆ ساڵی 2026 ناچێتە ناو سیستەمی وەرگرتنی گەنمەوە.

بەگوێرەی ئاگادارییەک کە کشتوکاڵی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، هەر جوتیارێک ئەم هەژمارەی نەبێت و فۆڕمی تایبەت پڕنەکاتەوە، لە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی جوتیاران بۆ بەبازاڕکردنی گەنمی ساڵی 2025-2026 بێبەش دەبێت.

چۆن مامەڵەکە دەکرێت؟
جوتیاران دەتوانن لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تا 1:30ی نیوەڕۆ سەردانی بانکەکان بکەن بۆ کردنەوەی هەژماری (UPN)، دواتر دەبێت سەردانی هۆبە و بەڕێوەبەرایەتییە کشتوکاڵییەکانی سنوورەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکی.

بۆ راییکردنی مامەڵەکە، پێویستە جوتیار یەکێک لەم بەڵگەنامانەی پێ بێت:

کارتی نیشتمانی.
یان ناسنامەی باری شارستانی (تەسکەرە) و رەگەزنامەی عێراقی، بە مەرجێک بەرواری دەرچوونی تەسکەرەکە لە ساڵی 2015 کۆنتر نەبێت.
بۆ هاووڵاتیی بیانی، دەبێت کارتی نشینگە و پاسپۆرتەکەی پێ بێت.
)

UPN چییە؟

ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)  ناسێنەرێکی تایبەتی 13 ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئه‌وانه‌ى‌ لە بری منداڵەکەیان بۆ موچەی خانەنشینی خۆی...

ئه‌وانه‌ى‌ لە بری منداڵەکەیان بۆ موچەی خانەنشینی خۆیان تۆمارکردووە بچن UPN بكه‌ن