دەچێندرێن

لە درەختى سیسەم رانیە ئەزمون لە هەولێر وەردەگرێت

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى درەختى سیسەم لە هەولێر سەرکەوتوو بوو، رانیە ئەزمونى لێوەردەگرێت و شارەوانى لە چەند شوێنێکى شارەکە دەیچێنێت.

ئەحمەد مەلا وسو، سەرۆکى شارەوانى رانیە بە 964ـى وت،”ساڵى رابردوو بەهۆى گەرما و وشکەساڵى بەشێکى زۆر لە درەختەکان وشکبوون، بەڵام دواتر بەدواداچوونمان کرد کە ئەو درەختانە گونجاون نەبوون لەگەڵ کەشى رانیە”.

وەک باسى دەکات، بۆ ئەمساڵ لەگەڵ بەشى باخچەکان و خەڵکى شارەزا قسەیان کردووە و گەیشتوون بەوەى کە دارى سیسەم بچێنن.

بەوتەى سەرۆکى شارەوانى رانیە، سودیان لە ئەزمونى هەولێر بینیوە، چونکە لەوێ دارى سیسەم سەرکەوتوو بووە و کەشى رانیە و هەولێریش لەیەکەوە نزیکە و دارەکە بەرگەى 15 پلەى خوار سیلیزى دەگرێت و بەرگەى گەرما و سەرما دەگرێت.

جگە لەوە، شارەوانى رانیە لە بەشێکى ترى شەقامەکانى دارى ئەلبیزیایان چاندووە، چونکە وەک ئەحمەد مەلاوسوو باسى دەکات، ئەلبیزیاش سەرکەوتوو بووە.

سەباحباح درەختە شکستخواردووەکە

سەباحباح یان دارى “ژەهرى ماسى”، بەشى زۆرى ئەو دارانەن کە ساڵى پار لە رانیە وشکبوون و بۆ کەشى رانیە گونجاو نەبوون، هەربۆیە ئەو دارانە لە هەر شەقامێک وشکبوبن، لەلایەن شارەوانى لابراون و بە سیسەم و ئەلبیزیا و دارى تو جێگایان گیراوەتەوە.

شارەوانی ڕانیە داری (ژەهرەماسی) لە شەقامەکان لادەبات و جۆری تر لە جێگەیان دەچێنێت.

تا کۆتایى ئەمساڵ هەولێر دەگات بە نیو ملیۆن دارى چێنراو

تا کۆتایى ئەمساڵ هەولێر دەگات بە نیو ملیۆن دارى چێنراو