بوونە چەند؟
بەهۆی داهاتی ژیریی دەستكردەوە ژمارەی ملیاردێرەكانی جیهان زیادی كرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەهۆی فراوانبوونی داهاتی تەكنەلۆجیا و بازرگانی ژیریی دەستكرد، ئەمساڵ ژمارەی ملیاردێرەكان لە جیهان زیادی كردووە و بوونە دوو هەزار و 919 ملیاردێر.
ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر راپۆرتێكی بانكی یو بی ئێسی سویسرای بڵاوكردەوە، كە ئاشكرای دەكەن ژمارەی ملیاردێرەكانی جیهان لە ساڵی 2025 گەیشتە دوو هەزار و 919 ملیاردێر، بە جۆرێك ئەمساڵ 287 ملیاردێر نوێ زیادیان كردووە.
بانكی یو بی ئێسی سویسرا ئاشكرای كردووە، سامانی هەموو ملیاردێرەكان بەیەكەوە 15.8 تریلیۆن دۆلارە و 13% بەراورد بە ساڵی رابردوو پارەكەیان زیادی كردووە.
سەرچاوەكە بەدواداچوونی كردووە و دەركەوتووە، زیادبوونی ملیاردێرەكان بەهۆی پشكی تەكنەلۆجیا و بازرگانی ژیریی دەستكردەوەیە، لەوانە كۆمپانیاكانی مێتا و ئۆراكل و ئینفیدیا.
بەپێی راپۆرتی سەرچاوەكە، حەوت كۆمپانیا گەورەكەی ئەمریكا لە بواری تەكنەلۆجیا پشكیان 25% زیادی كردووە، هەروەها شەش ملیاردێری تەكنەلۆجیا لە ئەمریكا سامانیان 171 مليار دولارە بەیەكەوە.
بە هەمان شێوە لە چین بەهۆی ژیریی دەستكردەوە ملیاردەكان زیاد بوون و بەشێك لەوان سەرچاوەی داهاتیان جۆراوجۆرە.