لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
سبه‌ی واده‌ی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ته‌واو ده‌بێت
ئەوەی ئامادە نەبێت جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند به‌پێی ئه‌و ماوه‌ی دانرابوو سبەی دووشەممە 8.12.2025 كۆتا رۆژی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت و یەدەگ واتە جێگرەوە لە شوێنیان دادەنرێت.
كاروان ستونی بە 964ی راگەیاند، له رێگه‌ی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه په‌یوه‌ندییان به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ناویان بۆ حه‌جی 2026 گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن.
وتیشی، ئه‌گه‌رچی بڕیاربوو 27.11.2025 دوا واده‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی حاجیان بێت به‌ڵام به فه‌رمانی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی پشتیوان سادق، وه‌ک هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، وادەکە تا 4.12.2025 درێژكرایه‌وه و دواتریش بۆ هەمان مەبەست و بۆ جاری دووەم تا رۆژی دووشەممە 8.12 (سبەی) درێژ کرایەوە.
بە قسەی وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان، بەپێی فەرمانی وەزاری، هەر کەسێک تا سبەی سەردان نەکات یەدەگەکان واتە جێگرەوەوە، بە پێی رێزبەندی و پۆلینەکان لە جێگەیاندا دادەنرێن.