وێنە- سۆشیاڵ میدیا
"دەیانەوێت زەویيەکانمان زەوت بکەن"
جوتیارانی کورد بەڵێننامەکەی سوپای عێراقیان رەتکردەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
دوای ئەوەی شەوی شەممە 6.12.2025 سوپای عێراق رێگری کرد لە جوتیارانی گوندی گورزەیی سەر بە ناحیەی پردێ کە بەرهی گەنمەشامیەکانیان بدورنەوە، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەیەکدا سوپای عێراقی دەیەوێت بەڵێنامە بەجوتیارانی کورد پڕبکاتەوە کە جارێکی دیکە کاری کشتوکاڵ لەسەر ئەو زەویە نەکەن کە روەبەرەکەی هەزار و 400 دۆنم زەویە.
سەید کەریم سەید مارف، یەکێکە لەجوتیارانی گوندی گورزەیی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک جوتیاری گوندەکە لە بارەگای فیرقەی هەشتی سوپای عێراق لە سەر رێگای کەرکوک k1 کۆبوینەوە، فەرماندەی فیرقەی بەڵێنامەیکی ئامادە کردبوو دەیوت ئێوە ئەوە واژو بکەن چونکە فشاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانم لەسەرە ودەبێت واژو بکرێت.
وتیشی، “ئێمە بەوە رازی نەبووین کە تێدا هاتووە دەڵێت ئەمجارە رێگەمان پێبدەن گەنمە شامێکەمان بدورینەوە و جارێکی دیکە کشتوکاڵ لەو زەویە ناکەین و ئێمەش بەوە رازی نەبوین، چونکە تاپۆمان هەیە، بڕیار بوو لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک گردببینەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی لە شاری بەغدایە کۆبونەوەکەمان دواخرا”.
لە سەڵانی نەوەتەکان هاوڵاتیەکی دانیشتوی موسڵ لەبەرامبەر پێدانی پارچە زەویەک بە رژێمی پێشووی بەعس بۆ دروستکردنی فرۆکەخانە لەوشارە، وەک قەرەبوەیەک هەزار و 400 دۆنم زەوی کوردی گونەدەکە بە دوو تاپۆ دەکات بەناویەوە، ئەو هاوڵاتیە هەستاوە بە نوێکردنەوەی تاپۆکەیی و ئێستا دەیەوێت پێی بدرێتەوە لەکاتێکدا ئێمەش تاپۆی خۆمان هەیە، جوتیارەکە وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی