ئەمڕۆ

لیستى موچەى مانگى 11 رادەستى بەغدا کرا

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمى 2025ـى رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 7.12.2025، لیستى موچەى مانگى تشرینى دووەمى 2025 “مانگى 11″ـى فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 25،11،2025، وەزارەتەکە لیستى موچەى مانگى 10ـى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێمى کوردستانى رادەستى بەغدا کرد و دواتر لە 29ـى مانگى 11، بەغدا موچەى مانگى 9ـى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى نارد.

ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 9 ک...

ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی 9 کۆتایی دێت

زیاتر دێت….