پایتەختى رۆشنبیرى

داوا دەکرێت کونسوڵخانەکان گۆشەى رۆشنبیریى لە سلێمانى بکەنەوە

964+

وریا فەتاح

دواى بەڕێوەچوونى یه‌كه‌مین دیدارى زانستى له‌باره‌ى سیاسه‌تى كولتووریی، كه‌ به‌ دروشمى “كولتوور وه‌ك فریادڕه‌س” له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى شارەکە داوا دەکات، کونسوڵخانەکان گۆشەى رۆشنبیرى خۆیان لە سلێمانى بکەنەوە.

د. موحسین ئەدیب بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی. سەرپەرشتیاری گشتی یەکەمین دیداری زانستی سیاسەتی کولتووری.بە 964ـى وت،”لەو روەوە کە سلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستانە، بۆیە پێویستە، ئاسانکاری بکرێت بۆ قونسوڵخانەکان کە گۆشەی رۆشنبیری خۆیان لەکوردستان بکەنەوە، بۆ ئەمەش داوا لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی دەکەین رووبەرێک بۆ دروستکردنی شارێک بۆ گۆشەی رۆشنبیری قونسوڵخانەکان تەرخانبکات”.

بە بۆچوونى موحسین ئەدیب، کردنەوەى بەشى کلتوریى کونسوڵخانەکان لە شارى سلێمانى، جگە لەوەى یارمەتیدەر دەبێت لە ئاڵوگۆڕى کلتوریى و رۆشنبیرى سلێمانى لەگەڵ وڵاتان، لە هەمانکاتدا دەبێتە ئاسانکارییەک بۆ دروستکردنى کەشێکى کلتورى لە سلێمانى.

پێشى وایە، لەرێگەى کردنەوەى ئەو بەشە، دەتوانرێت جگە لە کایەى رۆشنبیرى، لەرووى سیاسى و دیپلۆماسیشەوە خزمەت بە سلێمانى بکات.

هەفتەى رابردوو، بۆماوەى دوو رۆژ، یەکەمین دیدارى زانستى لەبارەى سیاسەتى کولتوریى لە سلێمانى بەڕێوەچوو.

بە چەند راسپاردەیەک: یەکەمین دیدارى زانستى لەبارەى سیا...

بە چەند راسپاردەیەک: یەکەمین دیدارى زانستى لەبارەى سیاسەتى کلتورى کۆتایى هات