به‌هۆى بڵاوبوه‌نه‌وه‌ی په‌تای وه‌رزی
لەمڕۆوە ناوه‌نده‌كانی خوێندن له پارێزگای سنه داده‌خرێن و ده‌كرێنه ئۆنلاین
964+
فەرهاد حەسەن
به‌مەبه‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوه‌نه‌وه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزا و په‌تای وه‌رزی، لە ئەمڕۆ شه‌ممەوە سه‌رجه‌م قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له پارێزگای سنه داده‌خرێن و ده‌كرێنه ئۆنلاین، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه بڕیاره‌كه‌ی سنه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ئێران درێژبكرێته‌وه و بكرێنه پشوو.
د. خالد رەحمانی، جێگری بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای رایگەیاندووە، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پایز و گۆڕانی پلەکانی گەرما، زیادبوونی حاڵەتەکانی ئەنفلۆنزا لە سەرتاسەری وڵات، بەتایبەتیش لە پارێزگاکەیدا هەبووە.
وتیشی ” نیشانە باوەکانی ئەنفلۆنزا بریتین لە تا و سەرئێشە و ئازاری ماسولکەکان و کۆکە و قورگ ئێشە و ئامۆژگاریمان بۆ هاوڵاتیان ئەوەیە کە رەچاوی پاک و خاوێنی کەسی بکەن و بە بەردەوامی دەست بشۆن و دووربکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ”.
لایخۆشییەوە، جیهانبه‌خش یوسفی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌خۆشیه گوازراو و نه‌گوازراوه‌كانی هەمان زانكۆ رایگه‌یاند، لەئەمڕۆ شەممەوە سه‌رجه‌م قوتابخانه و زانكۆكاكانی پارێزگای سنه داده‌خرێن و ده‌كرێنه ئۆنلاین، ئامانجیش له‌م بڕیاره رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌یه كه ماوه‌یه‌كه مه‌ترسی خستوه‌ته‌سه‌ر دانیشتوانی پارێزگاكه.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پارێزگای كوردستان رایگه‌یاند، به بڕیاری مه‌ڵبه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانی پارێزگاکە، سه‌رجه‌م زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن، و قوتابخانه حكومی و ئه‌هلییه‌كان داده‌خرێن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئێمه “توشی په‌تایه‌كی ئه‌نفلۆنزا ده‌بین”.
به‌وته‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی پارێزگای سنه، یه‌كه‌م هه‌نگاو كه ده‌توانرێت بگیرێته‌به‌ر بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه كوتانه، پاراستنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ستشۆردنی به‌رده‌وام و به‌كارهێنانی ده‌مامك به‌تایبه‌تی له شوێنه گشتییه‌كان زۆر یارمه‌تیده‌رن بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه.
له هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه حاڵه‌ته‌كانی توشبون به ئه‌نفلۆنزا له زیادبوندان، ئه‌و جۆره‌ی كه له ئێستادا زۆرتر بڵاوه جۆری A یه، به تایبه‌تی ژێر جۆری H3N2 كه زۆرێك له وڵاتانی جیهانیش له‌م رۆژانه‌دا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له هه‌ندێك پارێزگاشدا رێژه‌ی توشبوون ئاستی هۆشداری تێپه‌ڕاندووه.