دارى کریسمسیان داگیرساند

سلێمانى بە ئاهەنگ و گۆرانى خۆى بۆ ساڵى نوێ ئامادە دەکات

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

لەئێستاوە شارى سلێمانى، خۆى بۆ ئاهەنگەکانى سەرى ساڵ ئامادە دەکات و بۆ ئەمشەویش لە هۆتێل گراند میلینیۆم خێزانەکان لە کەشى میوزیکى دا، ئاهەنگیان گێرا و دارى کریسمیش هەڵکرا.

عەبدولرەحمان عەبوڵڵا، بەڕێوەبەرى مارکێتینى هۆتێل گراند میلینیۆم بە 964ـى وت،”ئەمە خۆ ئامادەکردنە بۆ ساڵى نوێ و مەبەستمانە خەڵکى خۆمان و ئەوانەى بیانین و لەم شارەن، کۆببنەوە”.
دەشڵێت: ئەمشەو هەموو ئەو منداڵانەى لێرەن و بەشدارى ئاهەنگ و نانخواردنەکەیان کردووە، بە دیارییەوە دەڕۆنەوە.

لەبارەى ئاهەنگەکانى سەری ساڵیش، عەبدولرەحمان عەبدوڵا وتى،”پلانى جوانمان هەیە، بەڵام لە کاتێکى دیاریکراودا بۆنەکانى سەرى ساڵ رادەگەیەنین و بەرنامەى زۆر باشمان هەیە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح