پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە

هەور هەیە و باران نییە

964+

ژێوار خدر

ئەگەر چاوەڕێی بارانن و چەترەکانتان ئامادە کردووە، جارێ دایبنێنەوە، بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەتەمای باران مەبن، ئاسمان هەر وا بە ساماڵی و هەوری دەمێنێتەوە و جەوەکەشی کەمێک گەرمتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی کەشوهەوای 48 کاتژمیری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت،  ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە سبەی شەممە 6.12.2025، کەشناسی پێشبینی دەکات ئاسمان سەرەتا نیمچە هەور بێت و دواتر بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو (واتا ئاسمان دەگیرێت)، بەڵام پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی

دهۆک : 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

باران دەنگى نییە؛ ئەم دوو رۆژەش بەتەما مەبن

باران دەنگى نییە؛ ئەم دوو رۆژەش بەتەما مەبن