دەروازەی قەزای سەیدسادق - وێنە: 964
لیژنەی تەندروستی چوون
قایمقامیەتی سەیدسادق؛ داخستنی نۆرینگەکان بەهۆی ستیکەرەوە بووە
964+
ئەحمەد مستەفا
داخستنی نۆڕینگە پزیشکییەکان لە سەیدسادق، لەلایەن لیژنەی باڵای بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاسایشی سلێمانی و سەندیکای کارمەندانی سلێمانی بەهۆی بوونی چەندان دەرمانی پزیشکی هەمەجۆری بێ ستیکەر بووە.
ئەمە قسەی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادقـە، بێ ستیکەر واتە هەر دەرمانێک فەرمی نەبێ، بەروار و نرخی لەسەر نییە، ئەم قسانەی قایمقامیەتی قەزاکە بۆ ئەوەیە تا بە خەڵکی بڵێت، داخستنەکە بڕیاری ئەوان نەبووە.
پەیامنێری 964 لە سەیدسادق، سۆراغی کردبوو لە چەند رۆژی رابردوو، دەرمانخانەیەک کە دەڵێن، هەرزان فرۆشی کردووە داخراوە و ژمارەیەک نۆرینەگە لە قەزاکە لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
ئەمشەو 3.12.2025، قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە روونکردنەوەکەی وتوویەتی، پێویستە لە کاتی فرۆشتن و کڕینی دەرمان ئەو ستیکەرەی لەسەری بێت بەپێی یاساو رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ئەوەش بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە دەرمانی پزیشکی قاچاغ و کوالێتی خراپ.
هەروەک باسی لەوەکردووە، هەبوونی چەند رێنماییەکی تری پێویست لەکاتی پێدانی مۆڵەت، وە چۆنێتی کارکردنی دەرمانخانە و نۆڕینگە پزیشکییەکان، بۆیە داخستنی ئەو نۆڕینگە پزیشکییانە هیچ پەیوەندیەکی بە بڕیاری قاییمقام و لیژنەکانی دیوانی قایمقامیەتمانەوە نییە.
وە لەبارەی هەرزان فرۆشی دەرمان وتوویانە، ئێمە هەمووکات پشتگیر و هاوکـاری تەواوی هەر پیشە وکارێک دەبین کەهەرزان فرۆشی و رەچاوی دۆخی هاوڵاتییان و هەژاران و کەم دەرامەتان بکات لەسنووری قەزاکەماندا.