بۆ پشووەکانی سەری ساڵی میلادی

“خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن لە 19ـی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە کوردستان”

964+

شۆڕش قادری

بەپێی بڕیارێکی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم، خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بۆ پشووەکانی سەری ساڵی میلادی، لە 19ـی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە کوردستان و بۆ ماوەی 17 رۆژ بمێننەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێی میلادی و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەمەد قادر بڕیاریداوە بە رێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژی 19.12.2025 تا 5.1.2026  بۆ ماوەی 17 رۆژ”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ماوەیەى کە خوێندکار و قوتابیان لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن 17 رۆژ ب...

خوێندنی باڵا: خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن 17 رۆژ بگەڕێنەوە هەرێم

خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن جەژن لە کوردستان بکە...

خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن جەژن لە کوردستان بکەن