"ئەوین سنوورى نییە"
خۆشەویستى بە عەرەبانەیەکەوە بردییە سلێمانى
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لە کاتێکدا زۆر کەس باس لە سەختى ژیان دەکەن و ناتوانن رووبەڕووى بەربەستەکان ببنەوە، بەڵام ئەمە بۆ فەریق عارف، پێچەوانەیە، ئەو سەرەڕاى ئەوەى لەسەر عەرەبانەى خاوەن پێداویستى تایبەتە، بەڵام عیشق و خۆشەویستى کچێک، بردویەتى بۆ سلێمانى.
فەریق لە دایکبوو و گەورەبووى شارۆچکەى شەقڵاوەى سەر بە هەولێرە، بەڵام ساڵ و نیوێک لەمەوبەر ئاراستەى چیرۆکەکەى بەرەو سلێمانى وەرچەرخاند و ئێستا لەوێ دەژى.
فەریق کە سەرەڕاى ئەوەى لەسەر عەرەبانەى خاوەن پێداویستى تایبەتە و بەهۆى دەرزییەکەوە لە تەمەنى چوارساڵییەوە هەردوو قاچى لەدەستداوە، بەڵام ئومێدى بۆ ژیان نەیهێشتووە بکەوێت، هەر بۆیە کار و خۆشەویستى کچێک بە عەرەبانەیەکەوە بردویەتى بۆ سلێمانى و ئێستا باوکى کچێکە بە ناوى “ژێکاف”.
فەریق، لە یانەى رۆژ یاریزانى باسکەیە و هەر لە سلێمانیش لەگەڵ خاتونێک کە ئەویش خاوەنپێداویستى تایبەتە، هاوسەرگیرى دەکات و پێکەوە لە ماڵێک دەژین.
“شەقڵاوە خوێنە و لە دەمارەکانمدایە، سلێمانى ژیانمە”، فەریق واى وت.
داڕشتنەوە: وریا فەتاح