چێشتخانەى فەقیرانە

بە سێ هەزار؛ سادە بە گۆشتەوە

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەنێو کۆڵانە تەنگ و شاراوەکانی نێو بازاڕی هەولێر، چێشتخانەیەک بە شێوازێکی جیاواز و نرخێکی هەرزان، بووەتە پەناگەیەکی گەرم بۆ کاسبکاران و خەڵکی فەقیر، بە پێدانی برنج و گۆشت و دوو شلە و سوپێک تەنها بە سێ هەزار دینار.

ئەم نرخە لە کاتێکدایە کە هەمان جۆر خواردن لە چێشتخانەکانی تر بە پێنج هەزار دینار یان زیاتر دەفرۆشرێت.

عەباس حەمدئەمین، سفرەچی چێشتخانەکە، بە 964ـی وت: “ئێمە لێرە ئەزموونێکی زۆرمان هەیە، خەڵکی بازاڕ سەردانمان دەکات لە بازاڕی هەولێر، بەڵام زیاتریش خەڵکی فەقیر دێنە ئێرە، زۆر کەسیش هەیە دوعامان بۆ دەکات.”

چێشتخانەکە لە کاتژمێر 6ـى بەیانییەوە تاوەکو 4ـى ئێوارە کراوەیە و خزمەتگوزاری پێشکەش بە میوانەکانی دەکات، ئەم دەستپێشخەرییە لە کاتێکدایە کە زۆربەی هاوڵاتیان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکاندا دەژین، بۆیە چێشتخانەکە بووەتە نموونەیەکی درەوشاوە بۆ هاوکاریی کۆمەڵایەتی و پێشکەشکردنی خواردنی گەرم بە نرخێکی گونجاو.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەناو جەرگەی بازاڕی سلێمانی ژنان چێشتخانەیەکی کوردەوا...

لەناو جەرگەی بازاڕی سلێمانی ژنان چێشتخانەیەکی کوردەوارییان کردووەتەوە