خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی

لە رۆژی جیهانیی خۆیاندا لە بری ئاهەنگگێڕان كاروكاسبی دەكەن

964+

دیلان محەمەدجەزا

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام چەند كرێكارێكی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سلێمانی، لە بری ئاهەنگگێڕان خەریكی كاروكاسبیین.

رێكخراوی ئای ئۆ ئێم خەریكی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەیەكن، بۆ ئەمە ژمارەیەك كرێكاریان دابین كردووە كار لە قوتابخانەكە بكەن، حەوت لە كرێكارەكان لە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتن.

یەكێك لە كرێكارەكان بە ناوی فەریق عارف بۆ 964 قسەی كرد و دەڵێت، لەم رۆژە جیهانییەدا دڵخۆشم كاردەكەم و پشت بەخۆم دەبەستم، چونكە پێویستە لەسەر پێی خۆمان بوەستین و چاومان لە دەستی كەس نەبێت.

خانمێكیش بە ناوی ئاواز، ئەویش كار دەكات و بۆ 964 دەڵێت، پارەیەک خۆمان پەیدای بكەین، لەوە خۆشترە وەك خێر پێت بدەن، ئێمە شایەنی رێزین نەك بەزەیی، بۆیە پێم خۆشە كار بكەم و بژێوی خۆم پەیدا بكەم.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ 200 خاوەن پێداویستی تایبەت سوودمەند بوون

ئەمڕۆ 200 خاوەن پێداویستی تایبەت سوودمەند بوون