عێراق

هاوردەكردنی هێلكە قەدەغە كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بڕیاری دا هاوردەكردنی هێلكە قەدەغە بكات، ئەمەش لە پێناو ساغبوونەوەی بەرهەمی هێلكەی ناوخۆ.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، وەزیری كشتوكاڵ عەباس جەبر بڕیاری دا هاوردەكردنی هێلكەی خواردن لە دەرەوە قەدەغە بكرێت، ئەمەش بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و ساغبوونەوەی.

هەروەها ئاماژە بەوە كراوە، ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتەكەیە بۆ پاڵپشتی بەرهەمی ناوخۆیی و پاراستنی، هەروەها بۆ ساغبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆییە.

خاوەن پڕۆژەكانی هێلكە لە هەولێر خۆپیشاندان دەکەن

خاوەن پڕۆژەكانی هێلكە لە هەولێر خۆپیشاندان دەکەن