سێ هەفتە بەردەوام دەبێت

فڕۆکەخانەی سلێمانی خولی چاودێرى ئاسمانى بۆ فەرمانبەرانی کەشتیوانی دەستپێکرد

964+

فەرهاد حەسەن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، خولی نوێکردنەوەى پراکتیکى چاودێرى ئاسمانیان بۆ فەرمانبەرانی کەشتیوانی ئاسمانی دەستپێکرد و ماوەی سێ هەفتە دەخایەنێت.

لە درێژەى ئەو زنجیرە خولانەى کە لقى سلێمانى پەیمانگاى فڕۆکەوانى شارستانى ئامادەیى دەکات لە ژێر ناونیشانى نوێکردنەوەى پراکتیکى چاودێرى ئاسمانى ‏ATC Refresh Course‏ خولێکی بۆ سەرجەم چاودێرانى ئاسمانى فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتى کەشتیوانى ئاسمانى فڕۆکەخانەکە دەستپێکردووە.

خولەکە لەناو تاقیگەى لێکچووى چاودێرى ئاسمانى لە پەیمانگاى فڕۆکەخانە بەڕێوەدەچێت و لەلایەن مامۆستایانى خول میران جەمال عارف و چۆمان ئەبوبەکر ئەحمەد و كازم عەلى موبارک و دانا محەمەد ئەمین دەوترێتەوە و ماوەى سێ هەفتە دەخایەنێت.

بۆ زانینی گەشتەکان تەلەفۆن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن

بۆ زانینی گەشتەکان تەلەفۆن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن

گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ مام جەلال کاردانەوە...

گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ مام جەلال کاردانەوەی لێکەوتەوە

لە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشت ئاسایی بوویەوە و فڕۆکەیەک ف...

لە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشت ئاسایی بوویەوە و فڕۆکەیەک فڕی