"بێ كارەبایی كۆیكردینەوە"

بێ کارەبایی ناخۆش بوو بەڵام فێربووین بەفیڕۆی نەدەین

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

بەهۆی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمور، چەند رۆژێک کێشەی نەبوونی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست بوو، جا ویستمان بزانین هاوڵاتیان لەو چەند رۆژەدا چییان کردووە و بەچی خەریک بوون.

ئەو کەسانەی کە قسەمان لەگەڵ کردن، وتیان زۆربەی کاتەکانیان بە خەو و قسەکردن لەگەڵ خێزان و هاورێکانیان بەسەر بردووە و فێربوون کە قەدری کارەبا بزانن و لەداهاتوودا چۆن بتوانن دەستی پێوە بگرن.

وتیشیان، سوودی نەبوونی کارەباش ئەوە بوو کاتێکی زیاتریان لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیان بەسەر بردووە و ماوەیەکی باش دوور بوونە لە مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەهۆی نەمانی شەحن و نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتەوە.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا

تانکەرەکان غازیان برد و کارەباش دێتەوە

تانکەرەکان غازیان برد و کارەباش دێتەوە