یەکێک لە سیتیەکانی سلێمانی کە شوێنی نیشتەجێبوونە - وێنە: 964+
لە سلێمانی
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا
964+
شۆڕش قادری
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی سلێمانی بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا و دانیشتووانی سیتییەکان، بۆ هەر کیلۆوات کارەبا 290 دینار دەدەن.
بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو لێکدانەوەیانەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادە کراوە، نرخی کیلۆوات کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی 11 بە 290 دینار دیاریکراوە، بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆ واتیان 277 دینارە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.
داوایشی لە سەرجەم سیتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە، بەو نرخەوە پابەند بن، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.