پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە
لەسەر داربڕین لە عەربەت دوو داربڕ و لە خەلەکان دانەیەکی تر دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
وەرزەکە تا دێت سارد دەکات و هەندێک کەسیش لە ناوچە جیاوازەکان بەشێوەی نایاسایی دار دەبڕن و ئەمڕۆ دوو کەس لە سنووری عەربەت و کەسێکیش لە سنووری خەلەکان دەستگیر کراون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت بۆ سنورى دۆڵى دوکانیان تونرا یەک سەرپێچیکار بەتۆمەتى بڕینى دارى دارستانەکان دەستگیر بکرێت.
هاوکات لەلایەن بازگەى ئاسایشى دەروازەى سلێمانى هاوولاتیەک دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا کە ژمارەیەک دارى تەڕى بڕدراوى تێدابوو.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسنورى ئەشکەوتە ڕەشە لە ناحیەى خەلەکان سەرپێچیکارێک هەستاوە بە بڕینى ژمارەیەک دارى سروشتى تەمەن جیاواز لە جۆرى دار بەڕوو، لەلایەن بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى خەلەکان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەستى پێکرد و لەئەنجامدا توانرا سەرپێچیکارێک بەتۆمەتى بڕینەوەى ئەو درەختانە دەستگیر بکرێت.
ئێستا ئەو کەسانە پەڕواوی لێکۆڵینیەوەیان بۆ کراوەتەوە و راپێچی بەردەم دادگا دەکرێن و لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.