پۆلیسی گەرمیان بەندی کردوون

دوو گەنج داریان شکاندبوو خۆیان رادەستی پۆلیس کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی شکاندنی دار، دوو گەنج لە شارۆچکەی کەلار خۆیان رادەستی پۆلیس کرد، پۆلیسی گەرمیانیش لە بڵاوکراوەیەدا دەڵێ، بە بڕیاری دادوەر بەندکراون.

دوای ئەوەی لە رۆژان یرابردوودا، گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە، دوو گەنجی دانیشتووی شارۆچکەی کەلار دارو درەختی نێو باخچەیەکی شارۆچکەکەیان دەشکاند، کاردانەوەی زۆری ژینگەدۆستان و شارەوانی کەلاری لێکەوتەوە.

پۆلسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، لە ئەنجامدا هەردوو گەنجەکە خۆیان رادەستی بنکەی پۆلیسی کەلاری کۆن کردووە، ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 42ـی ژینگە بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێکردووە..

بەگوێرەی مادەی 42-ی دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە کە سزایەکەی بەندکردنە لەگەڵ سزای پێبژاردن کە بڕەکەی لە 150 هەزار کەمتر نەبێت وە لە 200 ملیۆنیش زیاتر نەبێت یان دەکرێت بە هەردوو سزایەکە سزا بدرێت.

شوێنی مانەوە بۆ ئەو پیاوە دابینکرا کە لەناو پارکێکی با...

شوێنی مانەوە بۆ ئەو پیاوە دابینکرا کە لەناو پارکێکی بازاڕی کەلار دەخەوت