هى مانگى 11

سبەینێ کرێکارانى خانەنشین موچە وەردەگرن

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کارو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، ئاگادارى کرێکارانى خانەنشینى “ناوخۆى هەرێم” دەکاتەوە، سبەینێ 30.11.2025، دەست بە دابەشکردنى موچەکانیان دەکرێت.

بەرێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، کرێکارانى خانەنشینکراو، دەتوانن سبەینێ سەردانى بانکى فیدراڵ بکەن و موچەى مانگى 11ـى ئەمساڵ وەربگرن.

ئاشکراشى کردووە، بۆ هەموو مانگەکانى داهاتوو، کرێکارانى خانەنشین دەتوانن پێش کۆتایى مانگ و لە کاتى خۆیدا، سەردانى بانکى فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنى موچەکانیان.

سبەی موچەی مانگی 9 دابەش دەكرێت

سبەی موچەی مانگی 9 دابەش دەكرێت