چەند رۆژێکی دیکە "رۆژووی فەقیران" دەستپێدەکات

هەڵمه‌تى (با به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رۆژوو بین) بۆ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كانی ئێزدی ده‌ستیپێكرد

964+

فەرهاد حەسەن

چەند خۆبەخشێکی سنووری قەزای شنگال کەمپەینی “با پێکەوە بەڕۆژوو بین” بۆ ئەو خێزانانە دەستپێکردووە کە هەژار و کەمدەرامەتن و داوا لە سەرمایەدار و خێرخوازان دەکەن هاوکاری ئەم خێزانانە بکەن.

کەمپینەکە لەلایەن گەنجان و خۆبەخشانی کۆمەڵگای جەزیرە (سیبا) بەڕێوەدەچێت و لە دوێنێوە دەستیپێکردووە.

ئاماژە بەوە کراوە هەڵمەتی “با پێکەوە بەڕۆژووبین” بۆ پشتگیریکردنی خێزانە کەمداهاتەکانە لەڕێگەی پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی بۆ یارمەتیدانیان بۆ کڕینی پێداویستییەکانی رۆژووگرتن و پراکتیزەکردنی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان لەنێو بارودۆخی سەختی ژیاندا.

سەعد حەمۆ سەرپەرشتیاری کەمپینەکە بە 964 ـى وت تەنیا لە کۆمەڵگای سیبا شێخ خدر نزیکەی 200 خێزانی هەژار هەن و لەو خێزانانەن کە لە هێرشەکانی داعش پیاوەکانیان کیانیان لەدەستداوە.

وتیشی “لە قۆناغی دووەمی کەمپینەکە هاوکاری بۆ تەواوی خێزانە هەژارەکانی سنووری شنگال کۆدەکەینەوە کە ئەوانیش  ژمارەیان نزیکەی سێ هەزار خێزان دەبێت”.

هەڵمەتەکە بریتییە لە کۆکردنەوەی هاوکاری لە خۆبەخشان و خێرخوازان، کە دواتر پێش دەستپێکردنی جەژن لە سێبای بەسەر خێزانە پێویستەکاندا دابەش دەکرێت.

لە ئاینی ئێزدییەکاندا رۆژووگرتن بە دوو شێوە بەڕێوە دەچێت، ئێزدییەکان لە شەنگال هەفتەی یەکەمی کانوونی یەکەم رۆژوو دەستپێدەکەن و ناوی لێدەنێن “رۆژووی فەقیران” کە لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتایە بەرێوەدەچیت رۆژی هەینیش دەکرێتە جەژن، بەڵام ئێزدیەکانی شێخان و لالش هەفتەی دووەمی مانگی کانوونی یەکەم دەست بە رۆژوو دەکەن و ناویان لێناوە “رۆژووی بابە شێخ”.

لەو رۆژانە خوێن ناڕێژرێت، شەڕ و قسەی خراپ ناکرێت، کارەکانی رۆژانە رادەگیرێن، رۆژانە خەڵک تەنیا لە خودا دەپاڕێنەوە، ئەو کەسەی بە رۆژوو دەبێت پێویستە لەهەر شتێک زیاتر بەسەر زمانی خۆیدا زاڵ بێت و درۆ نەکات، لەسەر ئەو بابەتە وتەیەکی ئێزدیەکان هەیە: هەرکەس بەسەر زمانی خۆیدا زاڵ بێت، خودا وەک ئەوە حیسابی بۆ دەکات کە 40 رۆژ رۆژووی گرتبێت.

خۆبەخشانی ئەم کەمپینە ئەو ژ،ارامەیان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوکارییەکانیان پێبگات:

نووسینگەی سەلام : 07501684100

كي كارت – نووسینگەی سەلام: 1319033427

شنگال – سەعد : 07508926941

سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ منحه‌ى مانگى 10ـى رزگار...

سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ منحه‌ى مانگى 10ـى رزگاربووانى ئێزدی دابه‌ش ده‌كرێت

ئه‌و ئێزدیانەی له‌ ئه‌وروپا دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌ له...

ئه‌و ئێزدیانەی له‌ ئه‌وروپا دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌ له ‌هه‌رێمی كوردستان له‌ ژێر خێوه‌تدا ده‌ژین