وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
بە بڕیارى وەزیر
نیو ملیۆن دۆلار شایستەى دارایى بۆ دەرچوانى تواناسازى خەرج دەکرێت
964+
وریا فەتاح
بە بریارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕی 442 هەزار و 514 دۆلاری ئەمەریکی بۆ 42 چل و دوو دەرچووى بەرنامەی تواناسازی خەرجدەکرێت و دەتوانن لە رۆژى دووشەممەوە سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى داراییەکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا بڵاوى کردەوە، پاڵپشت بە نوسروای سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پارەکە خەرج دەکرێت.
ئاگادارى ئەو دەرچوانەش کراوەتەوە کە لە رۆژى 1.12.2025ـەوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازى، بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکى پارەى شایستەى دارایى.
روونکراوەتەوەکە دەرچووى تواناسازى پێویستە پاسۆرت (ئەسڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى ببات، ئەگەر بریکارەکەى ئامادەبوو ئەوا پێویستە پاسپۆرت (ئەسڵى و کۆپى) کاندید و بریکارنامەکەى (ئەصڵى و کۆپى) لەگەڵ خۆى ببات.
بۆ بینینى لیستى ناوەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن: