ئەوانەی لەم ناوچانە خەریکی بەرهەمهێنانن
زهویه كشتوكاڵییهكانى سنوورى مادهى 140 خرانه ناو پلانی كشتوكاڵى 2025
964+
فەرهاد حەسەن
جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا دەڵێت زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری ماددەی 140 دەخرێنە ناو پلانی کشتوکاڵی 2025 و بۆ ئەمەش پشت بە تۆماری بەکارهێنانی زەوی بەستراوە.
سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا لە فەیسبووکەکەی چەند نووسراوێکی وەکو بەڵگەنامە بڵاوکردووەتەوە و جوتیارانی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 وەکو مەخمور، شێخان، زیلکان، فایدە، زوممار، ئەلقووش و رەبیعە) دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە بەپێی بڕیاری نوێی وەزارەتی کشتوکاڵ، بۆ پلانی کشتوکاڵی ساڵی 2025، پشت بە “تۆماری بەکارهێنانی زەوی” (واقع حال) دەبەسترێت، ئەمەش دەبێتە پێوەرێکی فەرمی بۆ ئەوەی جوتیاران بتوانن بەشدار بن و سوودمەند بن.
جەختی کردووەتەوە کە ئەم دەستکەوتە لە ئەنجامی پەیوەندی و هەوڵی بەردەوامی نێوان ئیدارەی پارێزگای نەینەوا و وەزارەتی کشتوکاڵ بووە، بە هاوکاریی بەشی پلاندانانی کشتوکاڵی نەینەوا، ئامانج لەم بڕیارەش ئەوەیە مافی هیچ جوتیارێک نەفەوتێت، بەتایبەت ئەوانەی لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی سنووری ماددەی 140 خەریکی بەرهەمهێنانن.
بە قسەی رۆژبەیانی، وەزارەتی کشتوکاڵ لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ ئەوەی کارئاسانی تەواو بۆ جوتیاران بکەن تاوەکو بتوانن سوود لە زەوییەکانیان وەربگرن.
دەشڵێت “وەک دەسەڵاتی جێبەجێکار و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی وەرزی کشتوکاڵ دەستی پێکردووە، ڕاسپاردەمان داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی نەینەوا کە بە زووترین کات رێکارەکان جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی زەوییەکان پارێزراو بن و بە باشترین شێوە سوودیان لێ وەربگیرێت.”
فەرمانبەرانی ماددەی 140 کارتی زانیارییان هەبێ زەوی وەردەگرن