کەمێک لەمەوبەر
بەربوونەوەى تاشەبەردێک گرفتى هاتوچۆى لە رێگاى گەلى عەلى بەگ دروستکرد
964+
ئاکام غەفور- سۆران
کەمێک لەمەوبەر، لەسەر رێگاى گەلى عەلى بەگ، تاشەبەردێک کەوتە خوارەوە و گرفتى هاتوچۆى دروستکرد.
تاشەبەردەکە بەدیاریکراوى لە نزیک چێشتخانەکانى کانی ماران کەوتووەتە خوارەوە و سایدێکى رێگاکەى گرتووە.
هەرچەندە کەوتنەخوارەوەى تاشەبەردەکە زیانى نەبووە، بەڵام بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964 کە لەوکاتەدا لەوێ ئامادەبووە، گرفتى هاتوچۆى دروستکردووە و بەربوونەوەشى دەنگێکى گەورەى دروستکردووە.
ئاکام غەفور پەیامنێرى 964، هەر ئەوکات وێنە و ڤیدیۆى رووداوەکەى بۆ خۆسرەت سادق، بەڕێوەبەرى چاککردن و پاراستنى رێگاوبانى سۆران ناردووە و لە رووداوەکە ئاگادارى کردووەتەوە، ئەویش بڕیاریداوە بە زووترین کات تیم بنێرێت بۆ لابردنى تاشە بەردەکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح