زانیاری بە هاوڵاتیان درا
له قهزاى ههریر ههڵمهتى ناسینهوهى داودهرمانى ساختە بهڕێوەچوو
964+
فەرهاد حەسەن
لە قەزای هەریر تیمەکانی هۆشیاری زانیاریان بە هاوڵاتیان دا کە چۆن بتوانن داو و دورمانە ساختە و رەسەنەکان لەیەکدی جیابکەنەوە و بتوانن بە ئاسانترین شێوەش بیانناسنەوە.
هەڵمەتەکە بە ناوی هۆشیاری ستیکەری دەرمان لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەو قەزایە بەڕێوەچوو.
لە هەڵمەتێکە هۆشیاری بە هاوڵاتیان درا لەکاتی دەرمان کڕین دڵنیا ببنەوە لەوەی کە دەرمانەکە ساختەیە یان بڕواپێکراوە لە رێگەی ئامێری ناسینەوەی دەرمان کە لەسەرجەم دەرمانخانەکان جێگیرکراوە.
تیمەکان لە چەند شوێنێکی قەزاکە هاوڵاتیانیان دەبینی و زانیارییان پێدەدان.
تەندروستی هەولێر دەڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن لە بینینی هەر حاڵەتێکی گوماناوی راستەوخۆ پەیوەندی بەم هێڵە گەرمانەی چاودێری بکەن و ئاگاداریان بکەنەوە؛
07508592222
07708592222