لیستەكە بڵاوكرایەوە

سبەی موچەی مانگی 9 دابەش دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەمێك پێش ئێستا لیستی موچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی كوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان هاتە بڵاوكردنەوە.

بەپێی لیستەكە، كە ئەمڕۆ شەممە 29.11.2025 بڵاوكرایەوە، سبەی دابەشكردنەكە دەستپێدەكات و بە سێ رۆژیش تەواوی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران دابەش دەكرێت.

لیستەكە بە خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی دەستپێدەكات و بە ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش كۆتایی دێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕی 941 ملیار و 874 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

سبەی موچەی مانگی 9 دابەش دەكرێت

موچەی مانگی 9 هات

موچەی مانگی 9 هات