نرخی نەوت کەمێکی دیکە دابەزی
سەروو 62 دۆلارە
نرخی نەوت کەمێکی دیکە دابەزی
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت روولە دابەزینە و ئەمڕۆش کەمێکی دیکەی لێبووەوە، هەر بەرمیلێک لە سەروو 62 دۆلارەوە مامەڵەی پێودەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 29.11.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 38 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بەڕێژەی 0.78٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسـیش بە 58 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەمیش نرخەکەی بەڕێژەی 0.17٪ دابەزیوە.
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لەبن 63 دۆلار هەڵبەز و دابەز دەکات، ئەم جووڵە سنووردارە لە کاتێکدایە پێشبینی باش بۆ دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا دەکرێت، کە ئەگەری سووککردنی سزاکانی سەر مۆسکۆ، رەنگە رێڕەوی دابینکردنی نەوت لە قاڵب بداتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی بە سەرکردەکانی ئەوروپای راگەیاند، ئامادەیە بە چوارچێوەیەکی پشتگیریکراوی ئەمریکا بەرەو پێشەوە بچێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ رووسیا.