فرۆش 200% زیادیكردووە
بێ کارەبایی بازاڕی پاوەڕبانكی لە سلێمانی گەرم کردووە و بۆ دەرەوەی شاریس دەنێردرێت
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
بێ كارەبایی بازاڕی پاوەڕبانكەكانی بوژاندووەتەوە و بەراورد بە پێش دۆخی بێ كارەبایی فرۆشیان زیادی كردووە، خاوەن دوکانێکیش دەڵێت بۆ دەرەوەی شاری سلێمانیش دەنێرین.
بەهرۆز مەحمود، لەمەزادخانەكەی خوارەوەی سلێمانی دوكانی پاوەڕبانكی هەیە و قسەی بۆ 964 كردووە، کە دۆخی بێ كارەبایی كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر بازاڕەکەیان و دەڵێت “تەنیا ئەمڕۆ نزیكەی دوو هەزار داواكاری گەیاندنمان هەبووە بۆ دەرەوەی شار، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەینییە و گەیاندنەكان وەستاون سبەی بەدەستیان دەگات”.
وتیشی، جیاوازی فرۆشتن لەچاو پێشووتر بە رێژەی لە 200% زیادیكردووە، تەنیا لەدوكانەكەيدا ئەمڕۆ 200 دانە پاوەڕبانكى فرۆشتووە لەكاتێكدا لەرۆژانی ئاساییدا رۆژانە نزیكەی 20 تاوەکو 30 دانەی دەفرۆشت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن