حاڵی ئێستای سلێمانی
شار کراوە بە پێنج زۆنەوەو بە نۆرە کارەبا دابەش دەکرێت
964+
دیلان محەمەد
باشترین شوێن بۆ ئەوەی سلێمانی لێوە ببینی سەر شاخی گۆیژەیە، لەوێ دیارە کوێ کارەبای هەیەو کوێ بێ کارەبایە.
دیلان محەمەدجەزا پەیامنێری 964و هەردی هاوکاری چوونەتە سەر گۆیژەیەو لەوێوە دیمەنەکە دەگوازنەوە، بە روونی دیارە چۆن بێ کارەبایی شاری پەڵە پەڵە کردووە.
ئەوەی باشە شوێنە گرنگەکانی وەک نەخۆشخانەو پرۆژەکانی ئەوو ئەوەی پێویستی خەڵکە کارەبای لێ نەبڕاوە، ئەوەی دیکە کە دەمێنێتەوە کراوە بە پێنج زۆنەوە، بە نۆرە کارەبایان دەدرێتێ، یەکێک کارەبای هەیەو چوار بێ کارەبایە.
خەڵکە کارەبادارەکە بێ کێشەن، ئەوەی تر بە مۆلیدەی خۆیان و چراو لایتی شەحن بەڕێی دەکەن.
پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ