دیمەنی داخستنی کەمالیاتەکە - وێنە: لیژنەی ئابوری چۆمان
"هاوڵاتیان بۆ جوانکاری دەیانکڕی"
بەهۆی كەلوپەلی ئیکسپایەرەوە جوانکارییەک لە چۆمان داخرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لەناو بازاڕی چۆمان، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان لیژنەی ئابووری دەستی بەسەر مەوادی چوانکاری ماوەبەسەرچوودا گرت و دوکانەکەیان داخست، کە پێشتر بۆ جوانکاری بەکارهاتووە.
رۆژی 27.11.2025، لەسەر راسپاردەی ئەحمەد بارزان عەلیکۆ، قایمقامی قەزای چۆمان، سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئابوری قەزای چۆمان سەردانی چەند دوکانێکیان لەناو بازاڕی قەزای چۆمان کردووە، وەک لە راگەیەندراوێکدا باسی دەکەن.
لیژنەکە، لە دوکانەکەدا کۆمەڵێک مەوادی جوانکاری ئێکسپایەر دەستیان بەسەرداگرتووە، کە پێشتر هاوڵاتیان بە مەبەستی جوانکاری دەیانکڕی.
لیژنەکە دەڵێ، دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان و دوای پێبژاردن و وەرگرتنی بەڵێننامە، کاسبکارەکە دەتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت، هیوایان خواستووە، بۆ جێبەجێ کردن و پابەندبوونی کاسبکاران بە رێنماییەکانی لیژنەی ئابووری و هۆشیاری زیاتری کڕیاران.