چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی دەستیپێكرد
لە هەولێر
چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی دەستیپێكرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بە بەشداری 20 دەزگا و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی شارەكانی هەولێر و سلێمانی، چوارەم پێشانگەی کتێب و فێستیڤاڵی ئاشتی لە هەولێر دەستیپێكرد.
پێشانگە و فێستیڤاڵەكە ئەمڕۆ لە هۆڵی میدیا كرایەوە و بڕیارە نۆ رۆژ بەردەوام بێت.
ئاشتی شێركۆ خاوەنی ناوەندی رۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی ئاشتی، كە سەرپەرشتی پێشانگە و فێستیڤاڵەكە دەكات، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.11.2025 بە 964ی راگەیاند، لە پێشانگەکەدا جگە لە نمایشی سەدان کتێب و بڵاوکراوە، زنجیرەیەک کۆڕ و سیمیناریش بۆ نووسەران و توێژەران و شاعیران رێک دەخرێ و بەرنامەی رۆژانەیان دەبێت.
وتیشی، چەندین نووسەر و شاعیری ناودار بەشداری پێشانگە و فێستیڤاڵەكە دەبن، ئەمە جگە لەوەی داشكان بۆ كتێبەكانیش كراوە، رەچاوی بار و گوزەرانی هاوڵاتیانیش كراوە.
ئەمە ساڵی چوارەم پێشانگە و فێستیڤاڵەكە ئەنجامدەدرێت و ژمارەیەكی بەرچاو لە خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوەش بەرهەمەكانیان لەوێ نمایش دەكەن.