1200 مێگاوات لەدەست چوو

هێرشەكەی كۆرمۆر كارەبای لە ناوچەكانی دیكەی عێراق بڕیوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، بەهۆی وەستانی كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان، 1200 مێگاوات كارەبایان لەدەستداوە.

وتەبێژی وەزارەتەكە ئەحمەد موسا ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.11.2025 بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، سیستمی وزەی كارەبا 1200 مێگاواتی لەدەست دا، ئەمەش بەهۆی وەستانی گرێبەستی كڕێنی وزەی كارەبا لە وێسگەكانی بەرهەمهێنان لە هەرێمی كوردستان.

وتیشی، ئەمە بەهۆی وەستانی كێڵگەی غازی كۆرمۆرەوەیە.

شەوی رابردوو بە درۆن هێرشكرایە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، كە غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات، هاوكات بەشێك لەو كارەبایە لەلایەن هەرێمی كوردستان بە ناوچەكانی دیكەی عێراق دەفرۆشرێت.

هاوكات هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكانی كوردستانیش لە راگەیاندراوێكی هاوبەشدا، رایانگەیاند، بەهۆی هێرشی درۆنی بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆر تەواوی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیراوە.

تائێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستى پێنەکردووە...

تائێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەى کۆرمۆر دەستى پێنەکردووەتەوە