سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان بارزانى:
هێرشکردنە سەر کۆرمۆر هەڕەشەیەکى راستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیرى وڵات
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر هێرشەکەى شەوى رابردووى کێڵگەى کۆرمۆر، پەیامێکى بڵاوکردەوە و حکومەتى فیدراڵ بە بەرپرسیار دەزانێت بۆ بەسزاگەیاندنى ئەنجامدەرانى ئەو هێرشانە.
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم لە پەیامێکدا دەڵێت:به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه شه‌وى رابردوو كرايه سه‌ر كێڵگه‌ى كۆرمۆر، ئه‌م هێرشه دژى ژێرخانی ئابوورى و خزمه‌تگوزارييه گشتييه‌كانی عێراق و هەرێمى كوردستانه و هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌وخۆيه له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات”.
لە پەیامەکەی دا، سەرۆکى هەرێم رایگەیاندووە کە ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دامه‌زراوه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌کانه و پێويسته به زووترین كات هه‌وڵی جددی بده‌ن و رێكارى پێویست و کاریگه‌ر بگرنه‌به‌ر بۆ لێپێچينه‌وه و سزادانى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه و رێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى.