لە گۆڕستانی کەسنەزان

تەرمى هونەرمەند خەلیل وەندی بەخاكسپێردرا

964+

شۆڕش قادری

تەرمی هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناوداری کورد، خەلیل وەندی لە گۆڕستانی کەسنەزان لە شاری هەولێر بەخاکسپێردرا.

هونەرمەند خەلیل وەندی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند خەلیل وەندی کۆچی دوایی کرد

شەوی رابردوو هونەرمەند خەلیل موراد وەندی کە چەند مانگێک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە کەوتبوو سەرجێگا، لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 2025.11.27 و لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و نووسەران و هاوڕێیان و دۆست و کەسوکار و خانەوادەکەى، تەرمی هونەرمەند خەلیل وەندی لە گۆڕستانى كەسنەزان بەخاکسپێردرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ماڵپەڕی پارێزگای هەولێر لەبارەی هونەرمەند خەلیل موراد وەندی بڵاویکردووەتەوە، خەلیل وەندی لە ساڵی 1947 لە گوندی سەید برزوی قەزای خانەقین لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە شاری خانەقین و بەغدا تەواوكردووە، ساڵی 1973 بەشی زمانی كوردی لە كۆلێژی ئاداب لە بەغدا تەواوكردووە، یەکەم گۆرانی لەساڵی 1970 لەبەغدا تۆمار کرد بەناوی ( خۆشەویستەکەم )، تاساڵی 1980 نزیکەی 65 گۆرانی تۆمار کردووە و یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردستان و لە ماوەی ژیانیی هونەرییدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە موزیک و گۆرانی کوردی کردووە، لە ساڵی 1980 بووەتە مامۆستا لە هەولێر و دواجار بووەتە مامۆستا لە زانكۆی سۆران تا ساڵی 2017 خانەنشین كراوە.

تەرمی هونەرمەند خەلیل وەندی لە مزگەوتی فیردەوسی شاری ه...

تەرمی هونەرمەند خەلیل وەندی لە مزگەوتی فیردەوسی شاری هەولێرە