مه‌ترسی لافاوى له‌سه‌ر نامێنێت
كاركردن بۆ ته‌واوكردنى به‌نداوى چه‌قچه‌ق خێراتر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكی به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌ى دروستكردنى چه‌ند به‌نداوێكیان له به‌سه‌ركرده‌وه و به‌پێویستیان زانیوه كاره‌كانى دروستكردنى به‌نداوى چه‌قچه‌ق له سلێمانى خێراتر بكرێن.
چه‌ند ساڵێكه كاركردن له به‌نداوى چه‌قچه‌ق ده‌ستێپیكردووه، به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمیش كه پێشتر به 964ـى وتبوو، تاوه‌كو كۆتایی ساڵى رابردوو كاركردن تێیدا 30% بووه.
تیمه‌كه‌ى به‌نداوه‌كان سه‌ردانى هه‌ردوو پڕۆژه‌ى دروستكردنى به‌نداوى زه‌لان و چه‌قچه‌قیان كردبوو، كه هه‌ردوو پڕۆژه‌كه لە سنوری پارێزگاى سلێمانین.
له‌باره‌ى به‌نداوه‌كه‌ى زه‌لانه‌وه كه کۆمپانیای ئیڤیۆڵ كارى دروستكردنى جێبەجێ ده‌كات، هەڵسەنگاندن بۆ دوایین بڕیار و راسپاردە و گۆڕانکاریەکانی پەیوەست بە دەستپێکرنەوەی بەنداوەکە بە دیزاینەکەی تازەکەی کرا و توانای خەزنکردنی ئاوی زیادکراوە بۆ 31 ملیۆن مه‌ترسێجا و دوای ماوەیه‌كى درێژ وه‌ستانى كاركردن تێیدا بڕیاردرا ده‌ست به كاره‌كانى بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌نداوى چه‌قچه‌قیش، تیمه‌كه کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری پرۆژەو تیمی سەرپەرشتیاری و کۆمپانیای جێبەجێکار (هەڵوان) ئەنجامداو رێوشوێنی خێراترکردنی کارکردن لە پرۆژەکە و خۆلادان لە زیانەکانی لافاو و تەواوکردنی دیزاینەکان لە لایەن دیزاینەرەوە و بەهێزترکردنی ستاف، تاوتوێ کراو بریاری پێویستان لە بارەوە درا، بۆ ئەوەی بتوانرێ لە ماوەی دیاریکراوی خۆی پرۆژەکە تەواو بکرێ.
پیشتریش هه‌ریه‌ك له وەزاره‌تی کشتوکاڵ و دەستەی گەشتوگوزار بڕیاریاندابوو پێداچونەوە به دیزاینی بەنداوی چەقچەق بكه‌ن، ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار به 964ـى وتبوو، مه‌به‌ستیانه له‌م پێداچووه‌نه‌وه به‌نداوه‌كه هه‌مه‌لایه‌ن بكه‌ن بۆ پڕۆژه جیاوازه‌كان، له‌وانه‌ش جگه له گلدانه‌وه‌ى ئاو، كه‌رته‌كانى گه‌شتیاری و كشتو‌كاڵى له‌و پڕۆژانه‌ن كه‌له‌كاتى پێداچوونه‌وه به دیزاینه‌كه‌ى له‌به‌رچاو بگیرێن.
بەنداوی چەقچەق دەکەوێتە باکووری ھاوینەھەواری سەرچنار لە سلێمانی، بە دووری یەک کیلۆمەتر بەرزییەکەی 13 مەترە و لە ساڵی 2002 لەلایەن رێکخراوی قەندیلی سوێدییەوە دروستکراو و لە ساڵی 2006 دوای چەند رۆژێک لە تەواوبوونی بەنداوەکە بەھۆی بارانبارینێکی زۆرەوە ھەرەسی ھێنا و چه‌ند سالێكیشه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كراوه.