خۆیان بوونه‌ته مامۆستای خۆیان
له‌ناو چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر به‌شێك له سزادراوان فێرى زمانى عه‌ره‌بی ده‌كرێن
964+
فەرهاد حەسەن
له ناو چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر، خولێكی فێربوونى زمانى عه‌ره‌بی بۆ سزادراوان كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى خوله‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له ده‌ره‌وه‌ى چاكسازییه‌كه نین به‌ڵكو هه‌ر سزادراوان خۆیانن بوونه‌ته مامۆستاى خوله‌كه.
چاكسازى گه‌وران بڵاویكردووه‌ته‌وه، بە مەبەستی شیاندنەوە و سوودبینینی سزادراوان لەوکاتەی کە هەیانە، خولی فێربوونی زمانی عەرەبیان بۆ كردوونه‌ته‌وه.
هۆبەی مەشق و راهێنانى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تییه‌كه سه‌رپه‌رشتى خوله‌كه ده‌كات و ئه‌و سزادراوانەى به‌شداریشن ئارەزووی فێربوونی زمانی عەرەبیان هه‌یه.
چاكسازى ده‌ڵێت، مامۆستا و یاریدەدەری مامۆستا هەر لە سزادراوانن و لە کۆتایی خولەکەش بڕوانامە دەبەخشرێته بەشداربووانی خولەکە .